سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

عەدنان عوسمان وەڵامی قادر حاجی عەلی دەداتەوە " گۆڕەپان لەوێیە فەرموو تیرەکە بهاوێژە"

زێد نیوز:

عەدنان عوسمان، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی وتارێکی قادر حاجی عەلی، سەرکردەی زویری بزوتنەوەی گۆڕان دەداتەوە و پێی دەڵێت " گۆڕەپان لەوێیە فەرموو تیرەکە بهاوێژە" .


لە وتارەکەیدا عەدنان عوسمان، ئاماژە بەوە دەکات "ماوەیەکە باس و خواسی ئەم دەڤەرەی سلێمانی، تەجاوزکردنی حزبەکان‌و دروستکردنی هێزو گروپی تازەیە. راستە هێشتا بیرۆکەکان تەواو نەخەمڵیون و بەشێکیان باڵۆنی تاقیکردنەوەن و هەوڵدانن بۆ زانینی ترپەکان و ئاراستەکان، بەڵام لەهەموو حاڵەتێکدا، تەیفێک هەن کە دەیانەوێت سەهمێکی تازەیان لە پرۆسەی سیاسیدا هەبێت و شانسی خۆیان لە رابەرایەتیکردنی جوڵانەوەی نوێدا تاقیبکەنەوە".

دەشڵێت "دەبێ ئەوە بزانین کە گۆڕانکاری فعلی لە هەرێمدا دەبێ لە پایتەختەوە دەستپێبکات. لە دوو سێ ساڵی رابردوودا، سەرجەم هەوڵە سیاسیە نوێکان لە سلێمانیەوە دەستیان پێکردووەو هەر لێرەش قەتیس ماونەتەوەو بوونەتە هەوڵێک بۆ پەرتەوازەکردنی زیاتری تواناکانی سلێمانی و کەرتکردنی زیاتری هێزەکان".

بەبڕوای عەدنان عوسمان "لە دوای هەوڵەکانی نەوشیروان مستەفادا، بە تواناو کاریزمایی تایبەتی خۆی، ئیتر ئەستەمە کەسانێک کە سەر بەهەمان کاستی قەدیمە بن، لەژێر دروشمی ترو شەپۆل و ئاوازی شەقامدا، بتوانن ئاراستەیەکی راستەقینە دروست بکەن کە خەمی گۆڕانکاری فعلی بێت".

جەختیشدەکاتەوە "لە هەمووشی خراپتر ئەوەیە، کە واقعی حزبایەتی لە هەرێمدا بەجۆرێک ئیحتکار کراوە، کە بەبێ ئیمکانیاتێکی دارایی گەورەو کۆمپانیا، بتوانرێت هێزی سیاسی نوێ سپۆنسەر بکرێت، تێکەڵبوونی بازرگان و سیاسەت دواجار هەر بە قازانجی بازرگان و پرۆسەی شەراکەت لە کارو پرۆژە ئابوریەکاندا دەشکێتەوە".  
دوێنێ (دووشەممە) قادر حاجی عەلی، سەرکردەی زویری گۆڕان وتارێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بە دامەزراندنی جوڵانەوەیەکی نوێی سیاسی کرد. 

بۆ خوێدنەوەی وتارەکە کرتە لێرە بکە: 

گۆڕەپان لەوێیە فەرموو تیرەکە بهاوێژە


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-12-03
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]