قادر حاجی عەلی هێما بۆ دامەزراندنی حزبێکی نوێ دەکات
زێد نیوز:
قادری حاجی عەلی ئاماژە بە دامەزراندنی پارتێکی ئۆپۆزسیۆن دەکات و لەبارەی گۆڕانەوە دەڵێت "ئۆپۆزسیۆنە دەنگ بەرزەكەی جاران بەدەستی خۆی ئینتحاری سیاسی كردو، كۆتایی بە قۆناغێكی گرنگ لەچاوەڕانیی دونیایەكی باشتر هێنا".
لەمیانەی بڵاوکردنەوەی وتارێکدا، قادری حاجی عەلی سەرکردەی زویری بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات "زۆربەی حزبەكان موڵكی خێزانو بنەماڵەی سەركردەكانن، بوونەتە كۆمپانیای زەبەلاحو دەستكەوتی گەورە بۆ خاوەنەكانیان وەدەست دەخەن، لەشكرێك دەستسپیو بێبەهرەش، لەگەڵ رێزم بۆ خەڵكە پاك و تێكۆشەرەكانیان، لەسەرەوە بۆ خوارەوە بوونەتە بەردەستو بەشدار لەو ناهەقییانەی لەخەڵك دەكرێو زەمیینەكەیان بۆ خۆشدەكەن".
دەشڵێت "پێویستە بەدوای ڕێگەچارەیەكدا بگەڕێین كە ئەركی مێژوویی هەموومان لەم قۆناغەدا دیاریبكات".
قادری حاجی عەلی جەختدەکاتەوە "هەرێمی كوردستان لەم قۆناغەدا جگە لەنوزەیەكی لاواز، (نا)و دەنگی ئۆپۆزسیۆنی تێدا نابیسترێت، ئۆپۆزسیۆنە دەنگ بەرزەكەی جاران بەدەستی خۆی ئینتحاری سیاسی كردو، كۆتایی بە قۆناغێكی گرنگ لەچاوەڕانیی دونیایەكی باشتر هێنا".
دەشڵێت "یەكێك لەڕێگا گونجاوەكان لەم قۆناغەدا ئەوەیە، لە دەرەوەی ئەم پەرلەمانو حكومەتو حیزبانە، خەڵكی كوردستان خۆی ئۆپۆزسیۆنێكی ڕاستەقینە دروستبكات".
بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە کرتە لێرە بکە:
چۆن لەم دۆخە تێبگەین؟
|
زیاتر...