سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 11 دیاریکرا

زێد نیوز:

راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان بڵاوکردەوە و خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەكانیشی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی دوانزە راگەیاند.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی سلێمانی "نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی لە سنوری سلێمانی بۆ مانگی (11)تشرینی دووەم بە (38.75) دینار و حەوتسەدو پەنجا فلس دیاریكرا و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (180) بۆ (205) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان (7) هەزار بۆ (8) هەزار دینار دەبێت". 

لەراگەیەندراوەکەدا خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە مانگی (12) كانونی یەكەم دیاریکراوە و بەگوێرەی راگەیەندراوەکە بەم جۆرە دەبێت: ە كاتژمێر (6:30) شەش‌و نیو بۆ (8)ی بەیانی و لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو  كاردەكەن،لە رۆژانی هەنیشدا بەیانیان ئیشی پێناكرێت و لە بەرامبەردا لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆوە ئیش بە مۆلیدەكان دەكرێت، لەو كاتانەدا لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتیمانیدا مۆلیدە ئەهلییەكان لە ماوەی (10) خولەكدا كاریان پێدەكرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-12-02
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]