سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

وەزیری تەندروستی: 41 حاڵەتی توشبوون بە ئایدز لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە

زێد نیوز:

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان ٤١ حاڵەتی توشبوون بە ئایدز تۆمارکراوە کە دووانیان هاووڵاتی کوردن و ئەوانی تر بیانین.


سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمێکی تایبەت بە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوە کرد "لە سەرانسەری ھەرێمی کوردستان 350 ھەزار پشکنینی خوێن بۆ ھاووڵاتییان ئەنجامدراوە و تیایدا 41 حاڵەتی تووشبوونی تازە بە ڤایرۆسی ئایدز تۆمارکراون کە لەو ژمارەیەس 39 کەس بیانین و دوو کەسیش هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن". 

روونیشیکردەوە "سەنتەرەکانی وەرگرتنی خوێن، تالاسیما و پشکنینەکانی تاقیگەی گشتی بەشداری لە وەرگرتنی نموونەی خوێندا دەکەن بۆ پشکنینی ڤایرۆسی ئایدز لە هەرێمی کوردستاندا".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-12-01
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]