کۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و بەغدا بەبێ واژۆکردنی هیچ رێککەوتنێک کۆتایی هات
زێد نیوز:
کۆبوونەوە و دیداری وەفدی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆتایی هات و هیچ رێککەوتنێک واژۆ نەکرا.
خالید شوانی، وهزیری ههرێم بۆ كاروباری بەغدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"كۆبونەوەكە زۆر بە ئیجابی دەڕوات بەڕێوەدەچێت، هیوادارین سبەی ئەو لێكتێگەشتنانەی هەمانە بیگەیەنینە رێكەوتنی كۆتایی."
لای خۆشیەوە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وتی، "هەندێك گرفتی بچوك هەن، هیوادارین بەزویی بگەینە رێكەوتن، لەئێستادا خەریکی نوسینەوەی وردەکاری بابەتەكانین".
پێشتر هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ڕادەستکردنی بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە بەغدا و لەبەرامبەردا حكومەتی عێراق بودجەی تەواوی هەرێمی كوردستان بنێرێت و بەشێك لە پارەی كۆمپانیا نەوتیەكان بدات لەگەڵ تەواوی مافە داراییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.
|
زیاتر...