سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

لەبارەی گەڕاندنەوەی یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان سەرۆکایەتی هەرێم روونکردنەوە دەدات

زێد نیوز:

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی گەڕاندنەوەی یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی بوونی چەند تێبینییەک لەسەر هەندێک لە بڕگە و ماددەکانی یاساکە گەڕێندراوەتەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان.


بەگوێرەی روونکردنەوەکە "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەمەبەستی پێداچوونەوە و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی 21-11-2019 بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەی یاساکە بۆ پەرلەمانی کوردستان". 


دەقی روونکردنەوەکە:
 
ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ سەبارەت بە یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی (2019)ی پەرلەمانی کوردستان
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری ژمارە (٤)ی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆیییان لەسەر کراوە، ژمارە (٣)ی ساڵی (٢٠١٩)ی ڕەتکردەوە.
 
گەڕاندنەوەی یاساکە لەسەر داوای سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و پێشنیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بوو، بەهۆی بوونی چەند تێبینییەک لەسەر هەندێک لە بڕگە و ماددەکانی یاساکە. بۆیە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەمەبەستی پێداچوونەوە و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 21/11/2019 بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەی یاساکە بۆ پەرلەمانی کوردستان.
 
فه‌وزی فره‌نسۆ هه‌ریری
 
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-12-01
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]