سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

دۆناڵد ترەمپ: سوریا جێناهێڵین و یارمەتی کورد دەدەین

زێد نیوز:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتی سوریا جێناهێڵن و بیرە نەوتەکانی ئەو وڵاتە بۆ داعش جێناهێڵن و لەو بارەیەوە یارمەتی کورد دەدەن.


لەمیانەی سەردانێکی کتوپڕی بۆ وڵاتی ئەفغانستان و ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتی "سەبارەت بە سوریا ناهێڵین كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان بكه‌ونه‌وه ده‌ست داعش و له‌م رووه‌‌وه‌ یارمه‌تی كورد ده‌ده‌ین". 

لێدوانەکە لە کاتێکدایە لەدوای لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایدا لەو وڵاتە و لەگەڵ ئەوەی لەچەند بنکەیەک لە رۆژئاوای کوردستان هێزەکانی ئەمریکا کشانەوە بەڵام دواتر هەمان هێز گەڕانەوە بۆ بنکەکانی خۆیان. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-29
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]