سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

کەشناسی؛ لەهەندێک ناوچەی هەرێم بەفر دەبارێت

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێکی لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای شارەکانی کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە ئەگەری بارینی بەفر لە هەندێک ناوچەی کوردستان کراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە"ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ بارانی نمە باران لە ھەندێك كات و شوێنی جیادا". 

ئاماژە بەوەش کراوە "لە بەشێكی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان ئەگەری بەفربارین ھەیە". 

سەبارەت بە پلەی گەرمی شارەکانیش، راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات "بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 16 و سلێمانی 14 و دھۆك 15، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 18 پلەی سیلیزی دەبێت".

لەراگەیەندراوەکەدا پێشبینی ئەوەش کراوە "رۆژی شەممە ئاسمان نیمچە ھەور بێت و ئەگەری نمەباران ھەیە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-29
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]