سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆگان ئاشکرا دەکرێت

زێد نیوز:

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی دیدار و کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆککۆماری تورکیا، بڵاوکردەوە.


لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە"ئێوارەی رۆژی (پێنجشەممە) دوای ئەوەی لەسەر بانگهێشتی فەرمی تورکیا سەردانی ئەو وڵاتەی کرد، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ  رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆبووەوە".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "له‌ کۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ تاوتوێكرا و جه‌خت له‌ پێشخستنی په‌یوه‌ندییەکانی هه‌ولێر و ئه‌نقه‌رە و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ كرایه‌وه".

ئاماژە بەوەش کراوە "سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه‌ کە هه‌رێمی كوردستان فاکتەری سەقامگیریی ئاسایش و ئارامی ده‌بێت له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و خواستی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییەکان، به‌ تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی بازرگانی و ئابووری پیشاندا". 

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی تورکیا کراوە. 

لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە "له‌ کۆبوونەوەکەیدا له‌گه‌ڵ مەولوود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، "گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشهاتەکانی ناوچەکە و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان كرا، بە تایبەت بابەتە پەیوەندیدارەکانی بواری بازرگانی و ئابووری". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-29
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]