سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پەرلەمانتارێک: حکومەتی هەرێم بەناوی چاکسازییەوە دەرماڵەی مامۆستا و بەشێک لە فەرمانبەران دەبڕێت

زێد نیوز:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند "لە بەدواداچوونمان بۆ پڕۆژەی چاکسازی، دەرکەوتووە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە دەرماڵەی مامۆستا و كارمەندانی زانكۆ وكارمەندانی تەندروستی و لێكۆلەرەوەی داد و ژمێریاران و وردبینان و تەكنیككاران و فەرمانبەرانی وەزارتی كارەبا، ببڕێت"


سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی لە هەژماری خۆی نووسیویەتی "بەداخەوە ئەم حكومەتە بە ناو چاكسازخوازە قەرزارە، ھاتوە بە ناوی پڕۆژەی چاكسازی بریاری داوە بە سزادانی كۆمەڵی خەلكی كوردستان و مووچە خۆرانی كەرتی گشتی لە ڕێگەی برینی دەرماڵەی مامۆستا و كارمەندانی زانكۆ وكارمەندانی تەندروستی و لێكۆلەرەوەی داد و ژمێریاران و وردبینان و تەكنیككاران و فەرمانبەرانی وەزارتی كارەبا". 

گەڵاڵی ئاماژە بەوەش دەکات "لە پاڵ ئەم توێژانەشدا ھەوڵێك ھەیە بۆ برینی دەرماڵەی خواردنی ھێزەكانی پۆلیس و وەزارتی ناوخۆ". 

جەختیش دەکاتەوە "بەپێی زانیاریەكان ئێمە لە كۆبنەوەی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی یەكێك لە سەرۆك فراكسوێنەكان بۆ شەرعیت دان بە گەڕانەوەی سیستەمی پاشەكەوتی موچە بە سەرۆكی حكومەتی وتبوو (با مووچەی سەد ھەزار كەس ببڕێیت كێشە چیە ھیچ نابێیت با عاجز بن)". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-20
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]