سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

وەزیری دارایی هەرێم: موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پاشەکەوت ناکرێت

زێد نیوز:

وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پاشەکەوت بکرێت و دەڵێت "موچە بەبێ دواکەوتن بەردەوام دەبێت".


ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیدەکاتەوە "موچەی فەرمانبەران 30 رۆژ جارێك لە كاتی خۆیدا بە بێ دواكەوتن دابەشكراوە و بەو شێوەش بەردەوام دەبێت. "

جەختیشی کردەوە "پاشەكەوت هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، لەسەرەتای دەستبەكاربوونمان بە هیچ جۆرێك موچە دوانەكەوتووە و لەكاتی خۆیدا موچە دابەشكراوە". 

داواشی لە هاووڵاتیان و موچەخۆران کرد هۆشیاربن و وتی "هەموو بڕیار و ڕێنماییەكانمان لە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری بە شەفافی بڵاو دەكەینەوە. بۆیە نابێت بڕوا بە درۆ و چەواشەكاری بكەن. "

روونکردنەوەکەی وەزیری دارایی و ئابوری لە کاتێکدایە ئەمڕۆ (دووشەممە) سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند "لەسەر پێشنیاری وەزیری دارایی هەرێم حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەی مانگەکانی 10، 11، 12ی ئەمساڵ پاشەكەوت دەكات". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-18
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]