سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

مەزڵوم کۆبانێ: تورکیا هەوڵدەدات دووبارە داعش بگێڕێتەوە

زێد نیوز:

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هەسەدە هۆشداریدا لەوەی تورکیا هەوڵدەدات دووبارە داعش بگێڕێتەوە و جەختیکردەوە، مەترسی گەورە لەسەر ڕۆژئاوا دروست دەکات.



مەزڵوم کۆبانێ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی سکای نیوز ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆ و گرتانەی لەبەردەستدان، تورکیا هەوڵدەدات داعش بگێڕێنێتەوە و پشتگیری لەو ڕێکخراوە تیرۆرستییە دەکات.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە، هاوکاری چەکدارانی داعش دەکات بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی هێزە کوردییەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لێیە.

هاوکات مەزڵوم کۆبانێ باسی لەوەکردووە: "ئێمە چەندین جار بە وڵاتانی ئەوروپیمان وتوە کە تیرۆرستانی وڵاتەکانیان وەربگرنەوە و لای خۆیان دادگاییان بکەن، چونکە ئێمە ناتوانین بۆ هەتاهەتایە ئاگامان لەوان بێت".

هەروەها فەرماندەی گشتیی هەسەدە هۆشداریشی داوە، مەترسی هەیە داعش هێرشێکی گەورە لە یەکێک لە وڵاتێکی ڕۆژئاوا ئەنجامبدات و جەختیکردەوە: "ئەوە ئەگەرێکە کە ڕەنگە ڕوبدات، چونکە ئێمە داهاتووی زیندانییە داعشەکان لە سوریا نازانین".

هاوکات لەکاتی چاوپێکەوتنەکەدا، دەنگی چەند فڕۆکەیەک بیستراوە و مەزڵوم کۆبانێ ئاماژەی بەوەکردووە: "ئەوە ئەمریکییەکانن، ئەوان ئێرەیان جێنەهێشتووە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-13
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]