سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

لەرووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا.. تەمەنى 7 ساڵە

زێد نیوز:

بەریوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راگەیەندراوێکی لەبارەی گیانلەدەستدانی منداڵێک لەرووداوێکی هاتووچۆدا، بڵاوکردەوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "ڪاتژمێر 8:10 خولەڪی شەو لە ناحیەی حاجیاوا لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری شێلان، ئۆتۆمبیلێك لە جۆری جێب گراند شۆفێرەڪەی بەناوی (هـ .ع) لە ڕەگەزی نێر تەمەن ۲۲ ساڵ دانیشتوی ناحیەی حاجیاوا گەڕەڪی ڕاپەڕین خۆی ڪێشا بە منداڵێڪ بە ناوی (ح.ی) لە ڕەگەزی نێر تەمەن ۷ساڵ، لە ئەنجامدا گیانی لە دەستدا".

لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دوای توێڪاری لە پزیشڪی دادی ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی ڪەسو ڪاری ڪرایەوە و ڕێڪاری یاسایی گیرایەبەر و لێڪۆڵینەوە لە ڕوداوەڪە دەستی پێڪرد. 

جەختیشکراوەتەوە "لە ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەڪە بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادەی 24 لەیاسای هاتوچۆ ڕاگیراوە و لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە بەردەوامە. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-13
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]