سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

مەسرور بارزانی: پشتگیریی لە هیچ گۆڕانکاری و هەموارکردنێکی دەستوور ناکەین

زێد نیوز:

ئەمڕۆ سێشەممە 2019/11/5 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دایەلۆگی رافیدەین کرد.


لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی ئێستای عیراق کرا. جەخت لەوە کرایەوە کە هەبوونی پەیوەندییەکی باش لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی عیراقدایە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لەشاندەکە کرد وەک دەستەبژێری رووناکبیری عیراق رۆڵی کاریگەری خۆیان لە یەک نزیکردنەوەی لایەنەکانی عێراق و داکۆکیکردن لە مافە دەستووریی و رەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بگێڕن.

دەربارەی داواکانی گۆڕین یان هەموارکردنی دەستووریش، بارزانی روونیکردەوە کە کێشەکانی عێراق هۆکارەکەی ناوەڕۆکی دەستوور نییە بەڵکو جێبەجێ نەکردنی ماددەکانی دەستوورە.

وتیشی: "ئێمە پشتگیریی لە هیچ گۆڕانکاری و هەموارکردنێکی دەستوور ناکەین کە دەستکاریی دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکات و کەمیان بکاتەوە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-05
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]