سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

عادل عەبدولمەهدی: بە کورسی دەسەڵاتەوە نەبەستراومەتەوە

زێد نیوز:

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی تری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئەوان بە کورسی دەسەڵاتەوە نەبەستراونەتەوە و ئامادەن بۆ دەستلەکارکێشانەوە.


لە راگەیەندراوە نوێکەی عادل عەبولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە کراوە "كۆمەڵێك داواكاری هەیە كە لەجێی خۆیاندان و بەهانەی تەواون بۆ دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت". 

وتیشی "ئێمە بە دەسەڵاتەوە نەبەستراوینەتەوە و بەرپرسەكانیش ئامادەن بۆ دەستلەكاركێشانەوە".

لەبەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا سەرۆک وەزیران روونیدەکاتەوە "جیاوازی لە نێوان ئەو كەسانە دەكەین بە ئاشتی و ئارامی خۆپیشاندان دەكەن و داواكاریەكانیان دەخەنەڕوو، لەگەڵ ئەو كەسانەی بە ئامانجی كاری تێكدەرانە هاتوونەتە شەقام".

جەختی کردەوە "یاسای هەڵبژاردنەكان ئاڵۆزی و گرژی لەنێوان گەل و سیاسیەكاندا دورستكردوە و بێ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، ناكرێت هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامبدرێت". 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-05
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]