سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

هەسەدە پیلانێکی تورکیا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

زێد نیوز:

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ئەمڕۆ (شەممە)ی گرێ سپی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، تورکیا ئەنجامیداوە و دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە هاوڵاتیان ناچار بکات شارەکە چۆڵ بکەن، ئاماژەی بەوەشکرد "کارەکانی تورکیا و داعش جیاوازییان نییە".


مستەفا بالی، وتەبێژی هەسەدە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: "ئەو تەقینەوەیەی ئەمڕۆ لە شاری گرێ سپی ڕوویدا، بەشێکە لە پلانی تورکیا و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە  هاوڵاتیان ناوچەکە چۆڵبکەن و دیموگرافیای ناوچەکە بگۆڕن".

مستەفا بالی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەمی ئەو ناوچانەی لە لایەن تورکیاوە داگیرکراون رۆژانە تەقینەوەیان تێدا روودەدات و تورکیا بەرپرسە لێیان.

 وتەبیژی هەسەدە وڵاتانی جیهانیشی ئاگادارکردووەتەوە و ڕایگەیاندوو: "پێویستە لەسەر جیهان باوەڕ بەوەبکەن کە کارەکانی تورکیا و داعش جیاوازییان نییە".

تویتەکەی مستەفا بالی لەدوای ئەوە دێت، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە ناو شاری گرێ سپی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەهۆیەوە 10 کەس شەهید بوون و نزیکەی 40 کەسی دیکەش برینداربوون.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-02
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]