سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پارتی وەڵامی یەکێتی دایەوە.. زەمەنی پەنجا بە پەنجا تێپەڕی

زێد نیوز:

وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی لێدوانەکانی وتەبێژی فەرمی یەکێتی لەبارەی دوو ئیدارەیی دەداتەوە و ئاماژە بەوە دەکات "زەمەنی پەنجا بە پەنجا کۆتایی هاتووە و تێپەڕی".


لەمیانەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، مەحمود محەمەد، وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "باسکردنی نیگەرانییەکان لەسەر ڕێککەوتنەکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەت شوێنی ڕاگەیاندن نییە، پێویستی بە دانیشتە بۆ باسکردنیان و چارەسەرکردنیان".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "لەرێگەی ڕاگەیاندنەوە ئاگاداری گلەییەکان دەبین، بەڵام ئەوەی ڕوونە ئەوەیە ڕێککەوتنەکان لەسەر ئاستی پەرلەمان و حکومەت جێبەجێکراون، لەخوار ئەنجومەنی وەزیران هەندێک بەرکەوتەی لایەنەکان هەیە تا ئێستا پڕنەکراونەتەوە". 

وتەبێژەکەی پارتی روونیکردەوە "ئەوەی بووە هۆی ئەوەی بەرکەوتەکانی یەکێتی لەخوار وەزیرەکانەوە یەکلاینەکرێنەوە، خودی یەکێتییە، نەک پارتی ئەوەی بیەوێت، چونکە ئەو حزبە کاندیدەکانی پێشکەش نەکردووە".

جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە، لەسەر داوای یەکێتی کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکانی ئەو دوو حزبە راگیراوون.


لەبارەی شەراکەتی راستەقینە کە زۆرێک لە بەرپرسەکانی یەکێتی لە لێدوانەکانیان ئاماژەی بۆ دەکەن، مەحمود محەمەد روونکردنەوەیدا و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە "ئەگەر مەبەست لە شەراکەتی راستەقینە پەنجا بە پەنجا بێت ئەو زەمەنە تێپەڕیوە" بەوتەی ئەو "یەکێتیش ئەوەی قبوڵکردووە". 

ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو ، لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند "یەکێتی نیگەرانە لە جێبەجێنەکردنی بەشێکی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ پارتی".

هاوکات بەر لەوەڵامدانەوەکەی پارتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانەکەی وتەبێژی یەکێتی دایەوە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-02
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]