سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

بەغدا نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

زێد نیوز:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " لەم هەفتەیەدا حکومەتی عێراق نەوتی سپی بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت".


غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بەوە کرد "دوایی ئەوەی هەفتەی پێشو چەندجارێك قسەمان لەگەڵ بەڕێوبەری بەشی دابەشكردنی سوتەمەنی لەهەموو عێراق و هەروەها وەكیل وەزیری دابەشكردنی سوتەمەنی عێراق كرد ،هەروەها قسەمان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق كرد بەمەبەستی هەناردەكردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم". 

ئاماژە بەوەش دەکات "پێیان ڕاگەیاندنین كەئەم هەفتەیە نەوتی سپی بۆ هەرچوار پارێزگاكەی هەرێم دەنێرن". 

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، بەپێیی نوسراوی (١٥١٣٧)كە لەبەرواری (٣٠/١٠/٢٠١٩) دەرچوە تێیدا ڕەزامەندی دراوە لەلایەن حكومەتی عێراقی و لایەنی پەیوەندیدارەوە بۆ هەناردەكردنی بڕی (٥٠ )ملیۆن لیتر لەنەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان. 


روونیشیدەکاتەوە، ئەو بڕە نەوتەی لە بەغداوە دەنێردرێت بەم شێوەی لای خوارەوەیە: 

یەكەم :(٢٨٨) هەزار لیتر لەڕۆژێكدا بۆ پارێزگایی سلێمانی لەپاڵاوگەی بازیان وەری دەگرن
دووەم: (٧٢)هەزار لیتر بۆ پارێزگایی هەڵەبجە بەشێوەی ڕۆژانە لەهەمان پاڵاوگە وەردەگیرێت
سێیەم:(٢١٦) هەزار لیتر ڕۆژانە بۆ پارێزگایی هەولێر و لەپاڵاوگەی كەڵەك وەردەگیرێت.
چوارەم: بڕی (١٠٨) هەزار لیتر بۆ پارێزگایی دهۆك لەهەمان پاڵاوگەی كەڵەك وەردەگیرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات "لەدوێنێ (هەینی)یەوە ئەو نەوتە گەشتوەتە هەرێمی كوردستان و لیتر بە(١٥٠) دیناری عێراقی دابینكراوە كە بۆبەرمیلێكی نەوت بڕی (٣٠) هەزار دینار دەكات .
هەناردەكردنی ئەو نەوتەش تا ماوەی (١١٠) ڕۆژی تر بەردەوام دەبێت" .

غالب محەمەد جەخت دەکاتەوە "داوامان لەحكومەتی هەرێم و هەرچوار پارێزگاكە هەیە كەئەو نەوتە بەنرخی خۆی بگەیەنن بەهاوڵاتیان و كوالیتیەكەشی نەگۆڕن ، ئەگەرنا ناچاردەبین ڕێگایی تر بگرینەبەر" .



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-02
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]