سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

ئیلهام ئەحمەد: ئامادەین هێزەکانمان بچنە ناو سوپای سوریا بەڵام بە مەرج

زێد نیوز:

ئیلهام ئەحمەد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبەجێکاری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات (مه‌سه‌ده‌) ئامادەیی هێزکانی ڕۆژئاوای بۆ چوونە ناو سوپای سوریا دەربڕی، ئەگەر لەسەر بەڕێوەبەری ناوچەکان ڕێکبکەوون و گۆڕانکاریش لە هەیکەلی سوپادا بکرێت.


ئیلهام ئەحمەد لە چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "سپۆتنیك"ی رووسی رایگه‌یاند: "هێشتا پرسی تێكه‌ڵكردنی هه‌سه‌ده‌ له‌گه‌ڵ سوپای سووریا باس نەکراوە، به‌ڵام ئێمه‌ ئاماده‌ین دانوستانی له‌ باره‌وه‌ بكه‌ین، بەڵام مەرجمان هەیە".

وتیشی، ئەگەر لەگەڵ حکومەتی سوریا لەسەر بەڕێوەبەردنی ناوچەکان ڕێکبکەون، ئەوا ئامادەن هێزەکانیان بچنە ناو سوپای سوریا.

ئیلهام ئەحمەد باسی لەوەشکرد، مەرجیان بۆ ئەو پرسە ئەوەیە کە پێویستە گۆڕانکاری لە هەیکەلی سوپای سوریادا بکرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌كاری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات، ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای سوریا و هەسەدە هەرچەندە پێکەوە دژی تورکیا شەڕیان نەکردووە، بەڵام هاوکۆکن و لەشوێنانەی ئەوان چوونەتە ناوی هێزە کوردییەکان پاشەکشەیان کردوە.


وتەکانی ئیلهام ئه‌حمه‌د لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا ڕایگه‌یاند، زۆرینەی کوردەکان هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت هه‌بووه‌ و بیرۆكه‌ی نیشتمانی راسته‌قینه‌یان هەبووە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-01
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]