سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

لەبارەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ تورکیا روونکردنەوە دەدرێت

زێد نیوز:

سەرچاوەیەکی ئاگادار روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵی سەردانیکردنی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا، بڵاوکردەوە.


لە روونکردنەوەی سەرچاوە ئاگادارەکەدا کە وێنەیەکی دەست (زێد نیوز) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە "لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەرۆکی حکومەت بانگهێشتنامەی سەردانکردنی چەندین وڵاتی بۆ هاتووە لە نێویشیاندا تورکیا بەڵام تا ئێستا ھیچ کاتێک بۆ سەردانەکە دیاری نەکراوە ". 

روونکردنەوەکە لە کاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر میدیای تورکی هەواڵی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتیان بۆ تورکیا بڵاوکردەوە.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-31
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]