سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

مەزڵوم کۆبانێ: پێشوازی لە پیشنیارەکەی سوریا ناکەین

زێد نیوز:

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات وەڵامی پێشنیارێکی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی سوریای دایەوە لەبارەی گرتنەخۆی شەڕڤانان و ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان لە ریزەکانی سوپا و پۆلیسی ئەو وڵاتە.


مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە میانەی بڵاوکردنەوەی تویتێک رایگەیاند "پێشوازی لەو پێشنیارەی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی سوریا ناکەین کە داویان کردبوو شەڕڤانان و ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان بچنە نێو سوپا و پۆلیسی سوریا". 

وەڵامەکەی کۆبانێ لە کاتێکدایە کە دوێنێ (چوارشەممە) وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی سوریا پێشنیاری کرد شەڕڤانان و هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان بچنە نێو هێزەکانی سوپای سوریا و پۆلیسی سوریا. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-31
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]