سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

پەنتاگۆن ڤیدیۆی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی بڵاوکردەوە

زێد نیوز:

وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا "پەنتاگۆن" ڤیدیۆی كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی بڵاو كردەوە و فەرماندەیەکیشیان وردەکاری ئۆپراسیۆنەکەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، نزیک بوون لەوەی بەغدادی دەستگیر بکەن.


لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، جەنەڕاڵ فرانک ماکێنزی، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا دیمەنی هێرشی هێزەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئەو حەشارگەیەی کە ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعشی لە ئیدلب تێدا کوژرا بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی پەنتاگۆن بڵاویکردەوە، ئۆپراسیۆنەکە  لە کاتی شەودا ئەنجامدراوە و هێزەکانی دەلتا فۆرس لە ئاسمانەوە بۆمبارانی چەند پاسەوانێکی  شوێنی مانەوەی بەغدادی دەکەن.

لە کۆنگرەکەدا ئەو فەرماندەیەی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاد: " هێزەکانی هەسەدە لە دۆزینەوەی شوێنی خۆحەشاردانی ئەبوبەکر بەغدادی هاوکاریان کردین".

ماکێنزی ئاماژەی بەوەشکرد: "هێزەکانمان بە‌‌غدادیان لەنێو توونێلێکدا دۆزییەوە، نزیک بووین لەوە دەستگیری بکەین، بەڵام بەغدادی بە بۆمبێکەوە خۆی تەقاندەوە".

بە وتەی ماکێنزی، دوای 24 کاتژمێر لە کوژرانی، تەرمی ئەبوبەکر بەغدادیان فڕێداوەتە نێو دەریاوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو کەس لەگەڵ بەغدادی بوون و سێ منداڵیش کە تەمەنیان لە خوار 12 ساڵان بوون لەکاتی خۆتەقاندنەوەی بەغدادی کوژران، بەڵام 11 منداڵی دیکە کە لەگەڵیدا بوون رزگار کراون.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-31
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]