سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

تویتەر: چیتر ڕێگە بە بڵاوکردنەوەی ریکلامی سیاسی نادەین

زێد نیوز:

به‌ڕێوبه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، لە تویتێکدا ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە چیتر‌ رێگه‌ به‌ بڵاوکردنەوەی ڕیكلامی سیاسی لە تۆڕەکەیان نەدەن.


جاک دورسی، بەڕێوەبەری تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە: " بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕیكلامی سیاسی له‌ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بووه‌ته دیاردە‌ و ئامرازێكی به‌هێز و كاریگه‌ر،  ده‌كرێت مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر سیاسه‌ت دروست بكات، چونكه‌ خراپ به‌كارهێنانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دەنگدەران ده‌بێت و ئه‌وه‌ش ژیانی ملیۆنان كه‌س ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌".

بەڕێوەبەری تویتەر ئاماژەی بەوەشکردووە: " هەر لەبەوە ئەوە بڕیارماندا هه‌موو رێكلامێكی سیاسی له‌ جیهاندا لە تۆڕەکەمان بوه‌ستێنین، چونکە بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونی سیاسی ده‌بێت به‌ ده‌ست بهێنرێت، نه‌ك بۆ كڕین بێت".

بە وتەی جاک دورسی بڕیارەکەیان لە  22ی تشرینی دووه‌می 2019 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و کاری پێدەکرێت.

جاک جەختیشیکردووەتەوە، بڕیاره‌کەیان دژی ئازادی ڕاده‌ربڕین نییه‌، بەڵکو ئەوان پابه‌ندن  به‌ پرسی پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەئێستادا تویتەر بووەتە جێگایەکی کاریگەر بۆ بڵاوکردنەوەی بڕیارە سیاسییەکان و پەیام ناردنی کەسایەتییە سیاسییەکان بۆ یەکتر.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-31
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]