سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

حکومەتی سوریا داوا لە شەڕڤانانی هەسەدە دەکات بچنە نێو ریزەکانی سوپا و پۆلیسی سوریا

زێد نیوز:

حکومەتی سوریا لە رێگەی راگەیەندراوی دوو وەزارەتەوە داوا لە شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات بچنە نێو ریزەکانی سوپا و پۆلیسی ئەو وڵاتە.


بەگوێرەی دوو راگەیەندراوی جیاوازی وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆی حکومەتی سوریا، ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ پێشوازیکردن لە هێزەکانی هەسەدە و ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان و چوونە نێو ریزەکانی سوپا و پۆلیسی ئەو وڵاتە. 

لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری سوریا هاتووە "فه‌رمانده‌یی گشتی سوپا و هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئاماده‌ن بۆ پێشوازیکردن له‌ چه‌كداران و ئه‌و یه‌كینانه‌ی خوازیاری به‌شداریكردن و چوونه‌ نێو ریزه‌كانی سوپا‌ن و هه‌روه‌ها ئاماده‌یه‌ كێشه‌ی دووركه‌وتووان له‌ خزمه‌تی سه‌ربازی و داواكراوه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن". 

ئاماژە بەوەش کراوە، پێویسته‌ هه‌موو رۆڵه‌كانی سوریا به‌یه‌ك گیان به‌عه‌ره‌ب و كورد رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه‌ و هه‌موو بستێكی خاكی خۆشه‌ویستی سووریا بگه‌ڕێنینه‌وه ژێر دەسەڵاتمان‌. 

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی سوریا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەهەمان شێوە ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕیوە بۆ پێشوازیکردنی هێزەکانی هەسەدە لەناو ریزەکانی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وەزارەتە. 

هەروەها لەبەشێکی تری راگەیەندراوەکەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ئامادەی وەزارەت راگەیەندراوە بۆ دابینكردنی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ كاروباری باری شارستانی بۆ خه‌ڵكی رۆژئاوای کوردستان كه‌ به‌هۆی دۆخه‌ سه‌خته‌كانه‌وه‌ نەیانتوانیوە ببنه‌ خاوه‌ن ناسنامه‌.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-30
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]