سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پەرلەمانی کوردستان بڕیاری تاپۆکردنی خانووە زیادەڕەوەکانی پەسەندکرد

زێد نیوز:

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ پێشنیازە یاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان "تەجاوزەکان" پەسەند كرا.


لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا پڕۆژەیاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان بەزۆرینەی دەنگ و وەک خۆی پەسەندکرا، هەروەها دەنگ لەسەر شێواز و چۆنێتی بەناوکردنی ئەو خانووانەش درا و پەسەندکرا.

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازە یاساکانی، ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان و هەروەها  پێشنیازە یاسای رێكلامی بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ، کرا.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 300 هەزار خانووی زێدەڕۆ واتە بێ تاپۆ هەن و یاساکەی پەرلەمان دەیانگرێتەوە و تاپۆ دەکرێن.







ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-30
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]