سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

کەشناسی:باران بارین بەردەوام دەبێت

زێد نیوز:

بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێکی لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی کوردستان بڵاوکردەوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە"ئەمڕۆ (چوارشەممە) ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت و لە ھەندێك ناوچە باران دەبێت". 

لەبارەی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی کوردستانیش، بەگوێرەی راگەیەندراوکە "بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 20 و دھۆك 22 و سلێمانی 17 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 20  پلەی سیلیزی دەبێت".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ (پێنجشەممە) ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو و ئەگەری نمە باران ھەیە. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-30
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]