سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

تەرمی هاووڵاتییەکی سلێمانی دۆزرایەوە.. کوژراوە و بەجێهێڵراوە

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دۆزینەوەی تەرمی هاووڵاتییەکی لەسەر رێگەی عەربەت-سلێمانی، بڵاوکردەوە.


لەراگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست (زێد نیوز) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە "ئاگادارکراینەوە لەبوونی تەرمێك لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی روداوەكە كرا و تەرمەکە بۆ پزیشكی دادوەری گواسترایەوە". 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، دوای پشکنین دەرکەوت تەرمەکە هاوڵاتییەكە بەناوی"ك ،ق،م" لە دایكبوی  1954 و دانیشتوی شاری سلێمانییە. 

ئاماژە بەوەش کراوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی ناوبراو بەهۆی شێلانی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستداوەو لە ئێستادا پۆلیسی سلێمانی سەرقاڵی لێكۆڵینەوەو گەڕانە بەدوای تۆمەتباردا. 

راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، بەپێی وتەی براكەی، هاوڵاتیەکە نەخۆشی دەرونی هەبوەو نزیكەی نۆ مانگە لەماڵ چۆتە دەرەوەو لەسەر شەقامەكان ژیانی گوزەراندوە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-29
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]