سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ڕاپۆرت

بەغدادی ڕۆیشت، بەڵام داعش هێشتا زیندووە!

زێد نیوز:

وەرگێڕانی: محەمەد سەڵاح

ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی داعش کوژرا. ئەو پیاوەی کە سەرکردایەتی دەوڵەتێکی دەکرد کە پێی دەوترا (دەوڵەتی ئیسلامی). یەکەم هێرشی بۆ ڕەقە لە سوریا بوو و پاشان سەرکردایەتی هێرشێکی لە ناکاو و توندی کرد کە بۆ سەر عێراق بوو، دواتر بەرەو موسل پەلیان کێشا و پاشان تکریت، دواجار بۆ دەروازەکانی بەغداد.



داعش، بەشێوەیەکی ترسناک و دڕندە دەرکەوت، دووبارە دەرکەوتنەوەی کۆیلە، کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان، ئەنجامدانی لەسێدارەدان و سەربڕین کە بەتەکنیکێکی بەهێز و بەکامێرا تۆماریان دەکرد ئەنجامیاندەدا، ئەمە جگە لە وێرانکردنی شوێنە ئایینی و مێژووییەکان.

ئەمریکا، بەیارمەتی هێزەکانی هاوپەیمانان، عێراق وهێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) داعشیان تێکشکاند و ئەبوبەکر بەغدادیان کوشت.

هەرچەندە داعش زۆری ماوە بەیەکجاری کۆتایی پێبێت، لە ڕۆژئاوای ئەفریقیا، لیبیا، نیمچە دوورگەی سینای میسر، ئەفغانستان و فیلپین کاری خۆیان ئەنجام دەدەن، وە لە ئەوروپا و شوێنەکانی تر ئەو رێکخراوە شوێنکەوتەی هەیە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پشکنەری پێنج لایەنەی گشتی کە لەمانگی گەلاوێژ بڵاوکراوەتەوە (تاوەکو ئێستا نزیکەی ۱۸٠٠٠ چەکدار لە سوریا و عێراق کوژراوون).

بەپێچەوانەی ئوسامە بن لادن یاخود ئەبو موسعەب ئەلزەرقاوی، کە ڕابەرایەتی ئەلقاعیدەی دەکرد لە عێراق، بەغدادی درێژەی بە ڕێبازێکی کورتدا.

ئەو تەنیا یەکجار لە شوێنێکی گشتی دەرکەوت لە مانگی تەمموز لە ساڵی ۲٠۱٤، کاتێک وتارێکی لە مزگەوتێکی گەورەی موسل خوێندەوە.

دوای ئەوە، میدیای داعش (ئەلفورقان) و ئەکاونتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەند نامەیەکی دەنگی پچڕپچڕی سەرکردەی داعشیان بڵاوکردەوە. پاشان، لەسەرەتای ئەمساڵ، ڤیدیۆیەکی تر بڵاوکرایەوە کە بەتەواوی دەموچاوی بەغدادی نیشاندا کە جلێکی نائاسایی لە بەردابوو و لە سەر زەویەک دانیشتووە و دان بەوەدا دەنێت کە لە شەڕی باغۆز شکان.

لە نێوان ۱۲ چەکدارانی داعش و ژنەکانیان و منداڵەکانیان سی ئێن ئێن لە وەرزی بەهاردا چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا بەدرێژایی ماوەی شەڕی باغۆز، دوا قەڵای گروپەکە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کە ئاماژە بە ناوی ئەبوبەکر بەغدادی دەکات. توندڕەوەکان کە هێشتا دڵسۆزانە بۆ بیرۆکەی داعش ماونەتەوە، دووپاتیان کردۆتەوە کە ئەوان دەوڵەتی ئیسلامیان دەوێت نەک خەلیفە.

بەغدادی هەرگیز خواپەرستیەکی کەسێتی نەبووە. زۆر جەختی لەوە دەکردەوە کە ئەو نەوەیەکی پەیامبەر(محەمەد) بوو درێژە بە ڕێبازەکەی دەدات، بەڵام تەنانەت نەگەیشتە ئاستی سەرکردەی ئەلقاعیدە (ئوسامە بن لادن) کە بە کۆتایی جیهان دەناسرایەوە.

سەرەتا لە ساڵی هەشتاکان بن لادن هات بۆ ناوبانگ دەرکردن، کاتێک کە ڕابەرایەتی بەناو (موجاهیدانی عەرەب)ی دەکرد لە جەنگێکدا لە دژی "داگیرکەرییەکان"ی سۆڤیەت لە ئەفغانستان.

لە ساڵی نەوەدەکان لە سودان و پاشان ئەفغانستان، بن لادن چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیا ڕۆژئاواییەکان ئەنجامدا کە یەکێک لەو میدیایانە کەناڵی (سی ئێن ئێن) بوو، تەنانەت دوای هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەو بەرپرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند و ڤیدیۆکانی بڵاوکردەوە.

وەک خەلیفەیەکی دەوڵەتی ئیسلامی، بەغدادی هەرگیز چاوپێکەوتنی لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نەکردووە. دواجار ئەمریکییەکان دۆزیانەوە و کوشتیان. دۆناڵد ترەمپ دەڵێت''بەغدادی نووزە نووز و هاوار و ناڵەی دەهات''.

داعش ون نابێت. ڕەنگە لە شوێنێکی تر گروپی تری لێببێتەوە، هەر وەک (موجاهیدانی عەرەب) کە لەلایەن ئوسامە بن لادن لە عێراق ئەلقاعیدەی لێ دروست بوو، وە دواتر داعش.

بێگوێدانە ئەوەی کە بۆ داعش دێت، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست خاکێکی بە پیتە بۆ گروپە توندڕەوەکان. دەسەڵاتدارەکان گەشەیان بە ئامڕازێکی چاوەڕوانکراو داوە. ئەوان ناوەندە حیزبییەکان تێکدەشکێنن و بە ترس بێدەنگیان دەکەن، هەر کەسێک داوای گۆڕانکاری بکات زیندانی دەکەن، نەیارە ڕاستەقینەکان یان خەیاڵکراوەکان ئەشکەنجەیان دەدەن یان دەیکوژن.

هەرچی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینەی چەپە لەلایەن توندڕەوترین لایەن هێرشیان دەکرێتە سەر، زۆربەی کات پایەکانیان لەلایەن ئەوانەوە پڕدەکرێتەوە کە دەتوانن لە زیندانەکان بێنە دەرەوە لە شوێنەکان وەکو دیمەشق، قاهیرە، بەغداد و ڕیاز.

لە ئەنجامدا، خەڵکەکان ڕووبەڕووی هەڵبژاردە پەسێنراوەکان دەکرێنەوە:یا پەسەندکردنی دەسەڵاتدارانی دەوڵەت و دانیشتووانەکەی یانیش پشتگیریکردنی توندڕەوەکان.

بەڵام زیاتر لە 10 ساڵە بەهەمان تەڵە دەبێتەوە. وەک دزێوێک هەندێک لە هێزە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوانەن کە توندڕەوەکان پەسەند دەکەن.
 هەتا وەکو ئەبوبەکر بەغدادیەکان دەربکەونەوە، هەر لەناودەبرێنەوە.

سەرچاوە:
سی ئێن ئێن



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-28
زیاتر...
12
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]