سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

نووسراوی دامەزراندنی یەکەمەکان ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و دارایی کرا

زێد نیوز:

سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند "لەلایەن حکومەتەوە نووسراوی دامەزراندنی یەکەمەکان ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و دارایی کراوە".


ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک نووسیویەتی "ئەمڕۆ (یەکشەممە) نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 8682 بە فەرمی ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی دارایی و ئابووری کرا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمی دەرچووانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم".


روونیشیکردەوە، سەرجەم ئەو خوێندکارانە بەم نزیکانە لە لایەن زانکۆکانیانەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ دەستکردن بە مامەڵەی ڕۆتینی دامەزراندنیان.


بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 27 لە ڕۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 2019 دامەزراندنی سێ خوێندکارە یەکەمەکانی بەشەکانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم، ئیمزاکرا.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-27
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]