سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

خورماتو؛ گروپێک بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی پێکهێنرا

زێد نیوز:

هاوشێوەی زۆربەی شارو شارۆچکەکانی دیکەی باشوری کوردستان، لە شارۆچکەی خورماتوو-ش گروپێک پێکهێنرا بۆ هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە و فراوانترکردنی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی.


ئه‌مڕۆ (یەکشەممە)، به‌شێك له‌ چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و گه‌نجانی شارۆچكه‌ی خورماتووی سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، لەدژی هێڕش و داگیرکارییه‌کانی دەوڵەتی تورکیای فاشیست بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، بەیەکەوە بڕیاری بایكۆتكردنی كاڵاو شتومه‌كی توركیان ڕاگه‌یاند و گروپێكیان به‌ناوی گروپی بایكۆت ڕاگه‌یاند.

هێمن به‌رزان، یه‌كێك لەو چالاكوانه‌ مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تی بایكۆت ده‌كات، بە (زێد نیوز)ی وت "بۆ بەرژەوەندی گشتی و بەرژەوەندی نیشتیمانی و نەتەوەیی، لەژێر دروشمی''بڕوخێ ئابوری تورکیا'' و بۆ بایکۆتی هەموو بەرهەمێکی تورکی، هەموو هەوڵێکی خۆمان ئەدەین بۆ هۆشیارکردنەوەی خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه‌مان  تاکو دوور بن لەکڕینی کاڵاو شتومەکی تورکی" .

ئەو چالاکوانە داوای لەخەڵکی خورماتو و دەوروبەری کرد بەهەموو شێوەیەک بایکۆتی کەلوپەل و جلوبەرگ و کەرەستەی کارەبایی و بیناسازی و خواردن و دەوا و دەرمانی وڵاتی تورکیا بکەن و لەجێگای ئەوانە بەرهەمی ناوخۆیی و وڵاتانی دیکە بکڕن.

داواشی لەسەرجەم سەرمایەداران، خاوەنکار، کارگە و کۆمپانیاکان کرد گرنگی بە بەرهەمی ناوخۆیی بدەن و دوورکەونەوە لە کەرەستەی تورکی. 




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-27
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]