سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

بۆ سەردانیکردنی واشنتۆن داوای پێدانی ڤیزا بە مەزڵوم کۆبانێ دەکرێت

زێد نیوز:

چەند سیناتۆرێکی وڵاتی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی داوایەکی سەرۆکی وڵاتەکەیان و کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات داوا لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکەن ڤیزا ببەخشێتە مەزڵوم کۆبانێ بۆ سەردانیکردنی واشنتۆن.


بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، هەریەک لە لیندسی گراهام و مارسا بلاکبێرن و کریس ڤان هولین و جین شاهین و ریچارد بلومنتال، داوایەکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کراوە بۆ ئەوەی ڤیزا بدەنە مەزڵوم کۆبانێ بۆ سەردانیکردنی واشنتۆن و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا. 


رۆیتەرز ئاماژەی بەوە کردووە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی ڤیزا بۆ مەزڵوم کۆبانێ دەربکات و وەزارەتەکەشی ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە فەرماندەی گشتی هەسەدە دەکات. 

ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە مەزڵوم کۆبانێ دوای ئەو تویتەی شەوی رابردووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت کە داوای کۆبوونەوەی لە مەزڵوم کۆبانێ کردبوو. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-24
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]