سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزاکانی سەر تورکیای هەڵگرت

زێد نیوز:

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لەسەر داوای سەرۆکی ئەمریکا سزاکانی سەر بەرپرسانی تورکیای هەڵگرت.


لەپاش وتارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزاکانی سەر هەردوو وەزارەتی بەرگری و وزەی تورکیای هەڵگرت کە بەهۆی لەشکرکێشییەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بڕیاری لەسەر درابوو. 

بڕیارەکەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لەکاتێکدایە کەمێک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا ئاماژەی بەوە کرد، داوایان لە تورکیا کردووە بەشێوەیەکی هەمیشەیە لە رۆژئاوای کوردستان ئاگربەست رابگەیەنێت". 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا لەمیانەی وتارێکدا هۆشداری ئەوەیدایە تورکیا ئەگەر پابەند نەبێت بەو رێککەوتنەی لە تورکیا ئەنجامدرا، سزاکانی بەسەردا دەسەپێنن. 

ترەمپ داواشی لە وڵاتانی ئەوروپا کرد بەندکراوە داعشەکانی وڵاتەکانیان وەربگرنەوە و لەدادگاکانی خۆیان دادگاییان بکەن. 

سەبارەت بە هەواڵی هەڵهاتنی ژمارەیەک لە چەکداری داعش لە زیندانەکانی هەسەدە لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکەی تورکیا سەرۆکی ئەمریکا روونیکردەوە "مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دووپاتی ئەوەی کردووە کە داعشە زیندانیکراوەکان لەژێر کۆنترۆڵی خۆیاندایە و ژمارەیەک لە داعشیان دەستگیرکردۆتەوە کە لە زیندان هەڵهاتبوون. 

وتیشی "واچاوەڕوان دەکەین لە تورکیا کە وەفا بێت بەرامبەر بەڵێنەکانی". 

سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە "8 تریلیۆن دۆلاریان لە شەڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەرج کردووە". 

وتیشی "پێویستە سوریا و تورکیا پابەند بن بە نەگەڕانەوەی داعش بۆ ناوچەکە". 

ئاماژەی بەوەش کرد "هێزەکانی ئەمریکا تەنها لەو کاتانەدا جوڵەیان پێدەکرێت کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکرێنە ئامانج". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-23
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]