سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پۆلیسی سلێمانی: تەرمی محەمەد عومەر عوسمانی شاعیر بە خنکاوی دۆزرایەوە

زێد نیوز:

ئه‌مشه‌و (سێشه‌ممه)‌ شاعیری دیاری شاری سلێمانی "محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان" ناسراو به‌ جه‌نه‌راڵی پایز به‌ خنكاوی لەماڵەکەی خۆیدا دۆزرایه‌وه‌.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی راگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ 2019/10/22، هاوڵاتی‌ محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به‌ (جه‌نه‌ڕاڵی‌ پایز) پیشه‌ شاعیرو نوسه‌ر كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێنا". 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "پاش ئاگادار كردنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس‌و گه‌یشتنی‌ تیمه‌كانی‌ به‌ڵگه‌ی‌ تاوان بۆ شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌، به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ركه‌وت كه‌ ناوبراو له‌ڕێی‌ خۆهه‌ڵواسینه‌وه‌ له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێناوه"‌.

ئاماژە بەوەش کراوە، له‌ئێستادا ته‌رمی‌ شاعیرو نوسه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌، به‌مه‌به‌ستی‌ پشكین‌و ئه‌نجامدانی‌ توێكاریی. هاوكات له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئه‌زمڕه‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆلینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ته‌مه‌نی‌ 67 ساڵه‌و یه‌كێكه‌ له‌شاعیرو نوسه‌ره‌ دیاره‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و هه‌رێمی‌ كوردستان.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-22
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]