سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

هەڵمەتێکی جیهانی بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی لەسەرتاسەری جیهان ڕاگەیەنرا

زێد نیوز:

لە ماڵپەرێک بەناوی (بایکۆت تورک) بە سپۆنسەری دەیان دەزگای جیهانی و کەسایەتی ئەکادیمی بەناوبانگ کەمپەینێکی جیهانی بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی ڕاگەیەنرا.


کەمپەینەکە تەنها داواکاری بایکۆتکردنی کاڵای تورکی ناکات، بەڵکو هەڵپەساردنی فڕۆشتنی كەلوپەلی سەربازی بە توركیا، گەشتەنكردن بۆ توركیا، بایكۆتی ئەكادیما و زانكۆكانی توركیا، هەروەها هەموو شێوەكانی هاوبەشی كولتوری توركی لەگەڵ جیهاندا بەشێکی تر لە داواکارییەکەیانە. 

‎بانگەوازەكە داوا لە هەموو كەسایەتییە بەناوبانگ و خاوەن پێگەكانی جیهان دەكات، كە پشتی ئەم كەمپەینە بگرن بۆ ئەوەی دژی هەموو پێشێلكاری و شەڕەنگێزیانە بن كە بەم دواییە دەوڵەتی توركیا دژی كوردەكان پیادەی دەكات بە تایبەت لە ڕۆئاوا.

‎ هەتا ئێستا كۆمەڵێ كەسایەتی سیاسی و ئەكادیمی و هونەری جیهان پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپەینە ڕاگەیاند، لەوانە فەیلەسوفی وەک نوام چۆمسكی و ئەنترۆپۆلۆگ دەڤد گرابێل و موزیسیەن بریان ئێنۆ.

ئەم ماڵپەڕە هەموو چالاکییەکانی لەبەرەی کەمپەینەکە و ئەو هەواڵ و چالاکیانەیە کە پێوەندیان بە تورکیا و ڕۆژئاواوە هەیە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-21
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]