سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

کەشناسی وادەی باران بارینی لەشارەکانی کوردستان دیاری کرد

زێد نیوز:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، راگەیەندراوێکی لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی کوردستان، بڵاوکردەوە.


لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ (شەممە) ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە و کاریگەری لە ناوچە شاخاوییەکان زیاترە.
 
لەبارەی پلەی گەرمی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 31، سلێمانی 31، دهۆك 29، كه‌ركوك 34 پله‌ ده‌بێت". 
  
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سبه‌ینێ‌ (یەکشەممە، 20ی تشرینی یەکەمی 2019)، له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە و کاریگەری لە ناوچە شاخاوییەکان زیاترە.
 
راگەیەندراوەکە سەبارەت بە پلەکانی گەرما ئاماژە بەوە دەکات "به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 31، سلێمانی30، دهۆك 30، كه‌ركوك 33 پله‌ ده‌بێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-19
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]