سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خێراتر دەبێت

زێد نیوز:

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەدابەشکردنی مووچەی مانگی 7 و لەو چوارچێوەیەدا مووچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت.


زێد نیوز لە سەرچاوەیەک لە گەنجینەی هەرێمەوە زانیوویەتی "سبەینێ (یەکشەممە) وەزارەتی دارایی و ئابوری مووچەی مانگی 7ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکات". 

بەگوێرەی سەرچاوەکە، ئەو پارەیەی کە حکومەتی عێراق مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەنێرێت چەند رۆژێکە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و بەوپێیەش دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران خێراتر دەبێت. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-19
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]