سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

مەزڵوم کۆبانێ بۆ ئەمریکییەکان: پاکتاوکردنی رەگەزی قبوڵ ناکەین

زێد نیوز:

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە ئەمریکییەکانی وت "ئەو پاکتاوە رەگەزییە قبوڵ ناکەین کە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەیانەوێت لە رۆژئاوای کوردستان، ئەنجامی بدەن".


مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و لیندسی گراهام، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا. 

لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، لیندسی گراهام، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کرد "ژەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانێ رایگەیاند کە ئەوان بە پاکتاوی رەگەزی رازی نابن و ئەو ڕێککەوتنەی کە ئەمریکا و تورکیا کردوویانە بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام، پاکتاوی ڕەگەزییە". 

بەوتەی گراهام، فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە روونیکردۆتەوە "داگیرکاری و پاکتاوی ڕەگەزی، دروستکردنی ناوچەی ئارام نییە". 

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، ئاگربەست لەلایەن کوردەکانەوە قبوڵ کراوە، بەڵام ئەوان ڕازی نین داگیرکاری سەربازی و پاکتاوی ڕەگەزی ئەنجام بدرێت بەرامبەریان و ئەوان ئەو ڕێککەوتنەی کە لە ئەنقەرە واژۆکراوە بە داگیرکاری و پاکتاوی نەژادی دەزانن.

گراهام ئاماژە بەوە دەکات "ھیوادارم کارێک بکەین کە ھەردوو لا تێیدا براوە بین و منیش ھەمان نیگەرانییەکانی مەزڵومم ھەیە، کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕۆڵی زۆر ئەگێڕێت لەمەدا و ھاوسۆزە لەگەڵ ئازاری کوردەکاندا". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-19
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]