سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

مەسعود بارزانی: لە رێککەوتنەکاندا دەبێت قوربانییەکانی کورد و چارەنووسیان لەبەرچاوبگیرێت

زێد نیوز:

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "هەر رێككەوتنێك لەبارەی قەیرانی سوریاوە بكرێت پێویستە قوربانییەكانی كوردو چارەنوسی كوردی تێدا لەبەرچاو بگیرێت".


نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (هەینی)، لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە جان ئیف لۆ دریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كرد". 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "لەسەرەتای دیدارەكەدا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ گەلی کوردستان دوپات كردەوە". 

ئاماژە بەوەش کراوە "لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە، بەتایبەت مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و دۆخی باکوری سووریا، تاوتوێ كران".

راگەیەندراوکە روونیدەکاتەوە، بارزانی جارێکی دیکە نیگەرانیی خۆی لەبارەی دۆخەکەو چارەنوسی کورد لە سووریا بۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رون کردەوە و رایگەیاند: هەر چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە پێشنیار بکرێت و لەهەر ڕێککەوتنێکدا پێویستە قوربانییەکانی کوردو چارەنوسی کورد لە سوریا لەبەرچاو بگیرێت.

سەرۆکی پارتی داواشی کرد فەرەنسا وەک دۆستێکی هەمیشەیی گەلی کوردستان و بەشێکی گرنگ لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر، بۆ ڕێگرتن لە گۆڕینی دیموگرافی لەناوچە کوردنشینەکانی باکوری سوریا و رودانی کارەسات، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-18
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]