سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شاسوار عەبدولواحید: چی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین بۆ دۆزینەوەی بکوژانی ئامانج و لانە و مناڵەکەیان

زێد نیوز:

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، چی پێویست بێت ئەنجامی دەدەن بۆ دۆزینەوەی بکوژانی رۆژنامەنووس ئامانج بابانی و لانە محەمەد و مناڵەکەیان.


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا سەرەڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەو دوو رۆژنامەنووسە و مناڵەکەیان، گلەیش لە دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی دەکات بەوەی "شپرزەییانە" روونکردنەوەیان لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردۆتەوە و روونیدەکاتەوە "ئەوەی دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی بڵاویان کردۆتەوە لە ئێستادا ئەوپەڕی بێرێزیە بەرامبەر بەو ئەزیزانە و بەرامبەر بەو خوێنەی کە بە ناحەق رژاوە.هەمو ئەم بڵاوکردنەوانەی دەزگا ئەمنییەکان هێندەی تر گومان دروست دەکەن و وامان لێ دەکات کە بە گومانی زیاترەوە سەیری ئەم بابەتە بکەین".

دەشڵێت "چۆن بە 20 خولەک دەزگا ئەمنیەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە بڵاوتانکردۆتەوە لە کاتێکدا ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانە ئیشی چەندین رۆژ و هەفتە و مانگە و دەبوو دادگایەکی بێ لایەن و جیهەتی بێلایەن ئەو بریارە بدەن پاش لێکۆڵینەویە ورد!!!".

شاسوار عەبدولواحید، جەخت دەکاتەوە " کۆمەڵێک گومانی زۆرمان کۆکردۆتەوە تایبەت بەو بابەتە و کەناڵی ئێن ئار تی و تیمی پارێزەرانمان و دۆستان و خۆشەویستان خەریکی لێکۆڵینەوەی جیاوازترن لە لێکۆڵینەوەکانی حکومەت و دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی".

ئاماژە بەوەش دەکات "ئەوەی رویداوە یەکێتی و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی لێی بەرپرسن تا ئەو ساتەی جیهەتی بێلایەن لێکۆڵینەوەی ورد دەکات (دور لە دەستی حیزب و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی)".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-17
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]