سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پۆلیسی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی کوژرانی ئامانج بابانی و هاوسەر و مناڵەکەی بڵاوکردەوە

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی کوژرانی رۆژنامەنووس ئامانج بابانی و هاوسەر و مناڵەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە رووداوەکە خۆکوژییە.


لە روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە "بەداخەوە ئەمشەو ڕوداوێکی دڵتەزێن لەبەرامبەر تەرمیناڵی شارەزور لەشاری سلێمانی ڕویداو بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس بەناوەکانی (ئامانج محمد نوری لەدایکبوی ١٩٧٩، لانە محمد ساڵح لەدایکبوی ١٩٩٠، ھامۆ ئامانج محمد تەمەن سێ ساڵ)".

ئاماژە بەوەش کراوە "لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە خۆکوژیی بووە". 

روونیشکراوەتەوە کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە) وردەکاریی ڕوداوەکە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-17
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]