سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

حکومەتی هەرێم داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات بکوژانی ئامانج بابانی و هاوسەر و مناڵەکەی دەستگیر بکەن

زێد نیوز:

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و لانە محەمەدی هاوسەری و مناڵەکەی بڵاوکردەوە.


جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەیدا داوای لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کرد لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان . 

دەقی راگەیەندراوەکە:  

راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، رۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە ئامانج بابان لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵێکیان بەناوی هانۆ ، لە سلێمانی درانە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیان لە دەستدا . 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکات . داواش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان.

جوتیار عادل 
گوتەبێژی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/10/16



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-16
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]