سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

ترەمپ: ئەگەر دیداری پێنس و ئەردۆگان سەركەوتوو نەبێت ئابوری توركیا تێكدەشكێنین

زێد نیوز:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆك كۆماری ئەمریكا رایگەیاند "ئەگەر دیداری پێنس و ئەردۆگان سەركەوتوو نەبێت ئابوری توركیا لە رێگەی سزاكانەوە بەتەواوەتی تێكدەشكێنین".


لێدوانەكەی ترەمپ لەكاتێكدایە بڕیارە مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە سەردانێكی بۆ توركیا ئەمڕۆ (چوارشەممە) لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان كۆببێتەوە. 

پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆگان لە وتارێكیدا رەتیكردەوە لەگەڵ هیچ بەرپرسێكی ئەمریكی لەبارەی دۆخی سوریاوە كۆبێتەوە بەڵام دواتر پەشیمان بوەوە و بەگوێرەی میدیاكانی توركیا سەرۆك كۆماری توركیا ئامادەكاری بۆ پێشوازیكردن لە پێنس دەكات. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-16
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]