سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

زێد نیوز خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاودەکاتەوە

زێد نیوز:

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 7ی سەرجەمی وەزارەت و دەستەکان بڵاوکردەوە.


بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، دابەش دەکرێت. 

خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی وەزارەتەکان بەم جۆرەیە: 

رۆژی (یه‌كشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2019)، مووچەی وەزارەتەکانی (داد، سامانه‌ سرووشتییه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌، لیوای نه‌وت، زێره‌ڤانی، به‌رگری و فریاكه‌وتن، ده‌زگای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم) دابەش دەکرێت. 

رۆژی (دووشه‌ممه‌ 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2019)، مووچەی وه‌زاره‌ته‌كانی (شاره‌وانی و گه‌شتو گوزار، كاره‌با، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ژینگه‌، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، دەزگای مین) دابەش دەکرێت. 

رۆژی (سێشه‌ممه‌ 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2019)، مووچه‌ی وەزارەتەکانی (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ‌و نیشته‌جێكردن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) دابەش دەکرێت. 

رۆژی (چوارشه‌ممه‌ 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2019)، مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و رۆژی (پێنجشه‌ممه‌ 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2019)، مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی دابه‌ش ده‌كرێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-16
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]