سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

دوو ساڵ بەسەر رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا تێدەپەڕێت

زێد نیوز:

ئەمڕۆ (چوارشەممە) دوو ساڵ بەسەر رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا تێدەپەڕێت کە تیایدا لەپاش ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، سوپای عێراق و بەشێک لە هێزە مەزهەبییەکان گەڕانەوە بۆ ناو شاری کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان و هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە کشانەوە.


هەتا ئێستاش کە دوو ساڵ بەسەر ئەو رووداوانەدا تێدەپەڕێت بەرپرسانی پارتی و یەکێتی بەشێوەی جیاواز گوزارشت لەو رووداوانە دەکەن و بەردەوام یەکتری بە ئەنجامدانی "خیانەت" تۆمەتبار دەکەن. 

لە 16ی ئۆکتۆبەردا نزیکەی لەسەدا 51ی خاکی کوردستان لەدەستدرا و بۆ سوپای عێراق و بەشێک لە هێزە مەزهەبییەکان بەجێهێڵرا. 

لەدوای رووداوەکانیشەوە لە چەندین ئاستدا داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 کرا بەڵام تا ئەم ساتە هیچ لێکۆڵینەوەیەک نەکراوە و ئەو لیژنانەشی بۆ ئەو مەبەستە دیاریکران هیچ ئەنجامێکیان نەبووە. 






ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-16
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]