سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

ئەمریکا چەند سزایەکی بەسەر تورکیا سەپاند

زێد نیوز:

شەوی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەند سزایەکی بەسەر تورکیا بەهۆی لەشکرکێشی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، سەپاند.


لەبارەی سەپاندنی سزاکانەوە، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "تورکیا و سەرجەمی ئەو کەسانە سزا دەدەین کە بەشدار بوون لە هێرشکردنە سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و قوربانیدان و ئاوارەبوونی خەڵکی مەدەنییان لە ئەستۆدایە". 

هاوکات ترەمپ روونیکردەوە " ئەمریکا هەموو دانوستانەکانی لەگەڵ تورکیا لە بواری بازرگانی و ئابوریدا هەڵدەپەسێرێت کە بەهاکەی بە زیاتر لە 100 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت". 

سەرۆکی ئەمریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەشێوەیەکی زۆر ڕوون بە ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی وتووە ئەو ئۆپراسیۆنەی دەیکات کارێکی هەڵەیە و نابێت ئەنجامی بدات و ئەگەر ئەنجامی بدات سزای قورسی دەدرێت و بەهۆی لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر سوریا ئاسایش و ئارامی ناوچەکەی خستوەتە مەترسییەکی گەورەوە. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-15
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]