سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

بە فیلمی (خوشکانی جەنگ) دەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی هامبۆرگ دەستپێدەکات

زێد نیوز:

بە بەشداری 37 فیلمی سینەمایی لە وڵاتی ئەڵمانیا دەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی هامبۆرگ، دەستپێدەکات.


عەدالەت دێرنیک، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ ڕایگەیاند "دەیەمین خولی فێستیڤاڵەکە دەستی بە کارەکانی دەکات، تیایدا ئەمجارە بە شێوەیەکی زۆر باشتر و لە هەر چوارپارچەی کوردستان لەسەر ئاستی جیهان فیلمەکان بەشداری فێستیڤاڵن". 

دێرنیک روونیکردەوە، لەخولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکەدا 37 فیلم بەشدارە، لە فیلمی درێژ و  فیلمی کورت و دیکۆمێنتاری بەشدارن کێبڕکێی خەڵات دەکەن ،ئەم فێستیڤاڵە بە فیلمی (خوشکانی جەنگ) دەستپێدەکات. 

بەرپرسی ڕاگەیاندنی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ، ئاماژەی بەوە کرد بەئامادەبوونی دەرهێنەر کارۆڵین فورێست فیلمی (خوشکانی جەنگ) نمایشدەکرێت کە تایبەتە بە جوامێری و ئازایەتی شەڕڤانانی رۆژئاوای کوردستان. 

بەوتەی دێرنیک گروپێکی موزیکی هەریەك لە گۆرانیبێژانی کورد تارا محمدۆڤ و ئەدیر جان دیجەی گروپ،ئەم فێستیڤاڵە بە چەند گۆرانی و موزیکی کوردی دەڕازێننەوە و هەروەها چوار پانێڵی تیادا ئەنجام دەدرێت. 

وتیشی "لەم خولەی فێستڤاڵدا منداڵانیشمان لەبیر نەکردووە، ڕۆژێکمان داناوە بۆ منداڵان، بۆ بینینی فیلم لە هۆڵی سینەما، فیلمەکان لە سێ هۆڵی جیاواز ئەبێ لە شاری هامبۆرگ وڵاتی ئەڵمانیا". 

فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژی 30ی10 تا 6ی11ی 2019 دەخایەنێت.

بۆ بینیى ماڵپەرى فەرمى فێستیڤاڵەکە کرتە لەم بەستەرەى خوارەوە بکە: 




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-13
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]