سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

پەنتاگۆن: لەلایەن سوپای تورکیاوە هێزێکی ئەمریکی لە کۆبانێ کرایە ئامانج

زێد نیوز:

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پەنتاگۆن) رایگەیاند "هێزێکی ئەمریکی لە کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە تەقەی لێکراوە و کراوەتە ئامانج".


لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات " لەگەڵ ئەوەی لەلایەن سوپای تورکیاوە هێزەکەی ئەمریکا کراوەتە ئامانج بەڵام هێزەکە کۆبانێی جێنەهێشتووە و هیچ زیانێکی گیانیش رووینەداوە". 

پەنتاگۆن لە راگەیەندراوەکەیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، واشنتۆن لەشکرکێشییەکەی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان رەتدەکاتەوە و هۆشداری دایە تورکیا کە خۆی لەو کردەوانە بەدووربگرێت کە پەرچەکدار دروستدەکات. 

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە سوپای تورکیا بنکەیەکی هاوپەیمانانی لە شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-12
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]