سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: تورکیا و ئەردۆگان باجێکی راستەقینە دەدەن ئەگەر لەسەر ئەم رێگەیە بەردەوام بن

زێد نیوز:

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریدا "سەرۆک ترەمپ بەڕوونی و بە ئاشکرا و لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوەوە بە تورکیای وتووە کە تورکیا و سەرۆک ئەردۆگان باجێکی راستەقینە دەدەن ئەگەر لەسەر ئەم رێگەیە بەردەوام بن".


لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیاکانی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، کاردەکەن بۆ ئەوەی تورکیا رازی بکەن کە هێرشەکە گونجاو نییە و وتی "دەبێت تورکیا لەشکرکێشییەکەی رابگرێت". 

پۆمپیۆ جەختی کردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ کورد کاری کردووە، نەوەک تەنیا لە سوریا، بەڵکو لە عێراق و شوێنەکانی دیکەی جیهانیش. 
 
هاوکات لە میانەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند "لە کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانان و هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ زامنکردنی شکستپێهێنانی داعش، بەردەوام دەبین". 

ئاماژەی بەوەش کرد لەشکرکێشییەکەی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان ئەمریکای خستۆتە نێو هەڵوێستێکی شەرمنانەوە. 

پۆمپیۆ روونیکردەوە، تورکیا ئەوەی بۆ ئەوان دووپات کردۆتەوە کە لەشکرکێشییەکە سنوردار دەبێت. 
جەختیشی کردەوە "وڵاتەکەی دەستبەرداری هەسەدە نابێت و ئەو هەنگاوەی ئەردۆگان لە سوریا ئەمریکای شەرمەزار کردووە". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-12
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]