سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

وەزیری بەرگری ئەمریکا: پشتمان لە هێزە کوردییەکان نەکردووە

زێد نیوز:

وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە میانەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوای لە تورکیا کرد لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رابگرێت.


مارک ئیسپیر، وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە "هەماهەنگیان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامە. 

وتیشی "هیچ ئاماژەیەک لەئارادا نییە بۆ خواستی تورکیا لەسەر وەستاندنی لەشکرکێشییەکەی". 

مارک ئیسپیر ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکا پشتی لە هێزە کوردییەکان نەکردووە و رەتیکردەوە گڵۆپی سەوزیشیان بۆ تورکیا بۆ ئەنجامدانی لەشکرکێشییەکەی هەڵکردبێت. 

جەختیشی کردەوە "ئەمریکا دژی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیایە لە رۆژئاوای کوردستان".  


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-11
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]