سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

رۆبێرت دی نیرۆ لەبارەی داگیرکارییەکەی تورکیا هاتە دەنگ

زێد نیوز:

رۆبێرت دی نیرۆ، ئەکتەری دیاری سینەمای جیهانی لە هەژماری خۆی لە تویتەر لەبارەی لەشکرکێشییە داگیرکارییەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، هاتە دەنگ.

 
رۆبرت دینیرۆ لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڤیدیۆیەکی کەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی بڵاوکردۆتەوە کە لەبارەی ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی رۆژئاوای کوردستانە بەهۆی لەشکرکێشییە داگیرکارییەکەی تورکیا. 

دینیرۆ نووسیویەتی "هاوڕێ کوردەکانمان لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن ترەمپەوە رووبەڕووی خیانەت بوونەوە". 

دەشڵێت "ئەوان هەڵدێن و دەترسن لە سەلامەتی و ژیانیان". 

لەبەشێکی تری تویتەکەیدا دی نیرۆ ئاماژە بەوە دەکات "چەندین ژن و منداڵ هەوڵ دەدەن لەدەست ئەو داگیرکاریی و شەڕەنگێزی و کوشتوبڕی تورکەکان هەڵبێن". 

جەختیش دەکاتەوە "ئەوەی لەوێ لەسەر دەستی تورکیا روودەدات جینۆسایدە و ریشەکێشکردنی نەتەوەیەکە". 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-11
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]